بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 20ـی ئایاری 2026، ڕووداوێکی خنکان لە سنووری کانی قرژاڵە ڕوویداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی بەرگری شارستانی، کاتژمێر 5:25 خولەکی ئێوارە لە بوونی ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە، کە تێیدا مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە کاتی مەلەکردندا خنکاوە.
دەستبەجێ تیمی ژێر ئاوی خەبات گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە لە ماوەی کەمتر لە نیو کاتژمێردا تەرمی مێرمنداڵەکە بدۆزنەوە و لە ئاوەکە دەریبەێنن. دوای دەرهێنانی، تەرمەکە بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.