Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:18

قاليباف: ئەمریکا هەوڵی هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێ دژی ئێران دەدات

کوردستان TV
100%

محەمەد باقڕ قاليباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران (ئەنجومەنی شوورا)، ڕایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "هەوڵ بۆ دەستپێکردنی جەنگێکی نوێ" دژی ئێران دەدات و دەیەوێت تاران لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەی کە چەند مانگێکە دەستی پێکردووە، تەسلیم ببێت.

قاليباف کە سەرۆکایەتی شاندی وڵاتەکەی کردبوو لە خولی وتووێژەکانی مانگی ڕابردووی نێوان تاران و واشنتن لە ئیسلام ئاباد، ئاماژەی بەوە کرد: "جوڵەکانی دوژمن، چ ئەوانەی ئاشکران و چ ئەوانەی نهێنین، دەریدەخەن کە سەرەڕای فشارە ئابووری و سیاسییەکان، هێشتا دەستبەرداری ئامانجە سەربازییەکانیان نەبوون و هەوڵی هەڵگیرساندنی جەنگێکی نوێ دەدەن."

هەروەها لە پەیامێکی دەنگیدا کە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتی: "بەدواداچوونی ورد بۆ بارودۆخی ناو ئەمریکا ئەو ئەگەرە بەهێزتر دەکات کە ئەوان هێشتا هیوایان بە تەسلیمبوونی گەلی ئێران هەیە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.