Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:15

جەی دی ڤانس: پێمان وایە ئێستا ئێرانییەکان دەیانەوێت رێككەوتنێك واژۆ بكەن

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاشكرای كرد كە پێیان وایە ئێستا ئێرانییەکان ئارەزووی واژۆکردنی ڕێککەوتن دەکەن، جەختیشی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەمشەو سێشەممە لە گوتارێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: بەهیچ شێوەیەك نابێت ڕێگە بدرێت ئێران چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت، بەپێچەونەوە دەبێت ژمارەی ئەو وڵاتانەی خاوەنی چەکی ئەتۆمین لە جیهاندا بە کەمی بهێڵینەوە.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: پێشکەوتنی زۆرمان لە پرسی ئێراندا بەدەستهێناوە، پێمانوایە ئێرانییەکان ئێستا دەیانەوێت بگەنە ڕێککەوتن، بەڵام ئەگەریش رێككەوتن نەكەن ئەوا ئێمە هەمیشە پلانی جێگرەوەمان هەیە.

ڤانس ئاماژەی بەوەش دا: سەرۆک ترەمپ داوای لێ کردووین بە نیازپاکی دانوستانەكان لەگەڵ ئێرانییەكان بکەین، ئەمەش ڕێک ئەو کارەیە کە ئەنجاممان داوە.

لەهەمانكاتدا هۆشداری دا و گوتی: دەتوانین پرۆسە سەربازییەکان دژی ئێران دەست پێ بکەینەوە، بەڵام ئەمە ئەو شتە نییە کە سەرۆکی ئەمریکا بیەوێت.

ئەم لێدوانانەی ڤانس دوای ئەوە دێن کە هەر ئەمڕۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، دوو بۆ سێ ڕۆژ کاتی داوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، هیواشی خواستبوو کە ناچار نەبێت پەنا بۆ کاری سەربازی زیاتر ببات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.