سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆما لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا پابەندیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 19ـی ئایار،لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ڕۆما، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەلایەن سێرجیۆ ماتارێلا، سەرۆک کۆماری ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێکرا و دواتر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.
لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندیى دۆستانهى هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ ئیتاڵیا تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر خواستی هاوبەشیان بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستان و عێراقی بۆ پشتيگريى بەردەوامی ئیتاڵیا دووپات کردەوە، بەتایبەتى لەڕووى سیاسی، مرۆیی و گەشەپێدانهوه، ههروهها هاوکاریی سەربازیی ئیتاڵیاى لە ماوەی شەڕی دژی تیرۆردا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، بهرز نرخاند.
لای خۆیەوە، سێرجیۆ ماتارێلا خۆشحاڵیی خۆی به سهردانهكه دەربڕی و جەختی لە پابەنديی وڵاتەکەی بۆ پشتگيرى له ئارامی، سەقامگیری و گەشەپێدانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. ههروهها ستايش و پێزانينى ئيتاڵياى بۆ هەرێمی کوردستان وهك پارێزەر و لانکەی پێكهوهژيان و پێکهاتە جیاوازەکان لە ناوچەکەدا، دووپات كردهوه.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەكانى ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو. لهمبارهيهوه هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنى ئاشتى و سهقامگيرى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.