Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

هێرشكرایە سەر كەمپی سوورداش لە سلێمانی و بریندار هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمشەو دووشەممە بە مووشەك هێرشكرایە سەر كەمپی سوورداش كە تایبەتە بە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بووە.

ئەمجەد حوسێن پەناهی ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان.

راشیگەیاند: لە درێژەی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆمەڵە ئەمشەو دووشەممە کاتژمێر 10:00 بە چوار مووشەک هێرشکرایە سەر مەقەرەکانی کۆمەڵە لە سوورداش.

هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەكە دوو هاووڵاتی بریندار بوون.

ئەمجەد حوسێن پەناهی ئاماژەی بەوەش دا: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 77 مووشەک و دڕۆن بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.