وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەمزووانە یەكەیەكی كارەبای دەربەندیخان بەگەڕ دەخرێتەوە كە توانای بەرهەمهێنانی 83 مێگاوات كارەبای هەیە.
وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: نۆژەنکردنەوەی یەکەی ژمارە یەکی وێستگەی کاڕۆئاوی دەربەندیخان (80%)ی کارەکانی بە تێچوونی 130 ملیۆن دینار تەواو بووە.
راشیگەیاند: یەكەكە سپێر پارتێکی بۆی دابين دەکرێت و هەندێ لە بەشەکانی دەگۆڕدرێن و چبنەی بەشی سەرەکی ئین لێت ڤاڵڤ پاک دەکرێتەوە، هەروەها چاکسازیی لە درافت تیووبەکەی دەکرێت و بە مادەی ستانستیل دەگۆڕدرێت.
وەزارەتی كارەبا راشیگەیاند: وێستگەی هایدرۆپاوەری دەربەندیخان بەشێوەیەكی گشتی لە سێ یەکە پێکهاتووە، هەر یەكێك لەو یەكانە توانایی بەرهەمهێنانی 83 مێگاوات کارەبای لە ئاستی ئاوی بەرز هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.