سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پارێزگاری نەجەف کرد، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاوئاهەنگی و گواستنەوەی ئەزموونی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ نەجەف دەربڕی.
ئەمڕۆ دووشەممە 18ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە يوسف مەککی گەنناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت ئامادەییی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، بە تایبەتی نەجەف، لە بوارە جۆراجۆرەکاندا دەربڕی.
پارێزگاری نەجەف، ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەکەیان بۆ پایتەختی هەرێمی کوردستان دا کە بە مەبەستی پێشخستنی پەیوەندیی دوولایەنە و سوودوەرگرتنە لە چاکسازیی و ئەزموونی سەرکەوتووی حکوومەتی هەرێم لە کەرتە جیاوازەکان و بە تایبەتی بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.