سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی لە وەرزشوان و پاڵەوانی کوردی هونەرە جەنگییە تێکەڵاوەکان (MMA)، نامۆ فازڵ دەکات بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستی هێناوە.
سەرۆک بارزانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" بڵاویکردەوە: "پیرۆزبایی لە پاڵەوانی گەنج و لێهاتووی کورد (نامۆ فازڵ) دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنەی لە پاڵەوانێتییەکانی (MMA) لە ئەمریکا بەدەست هێنا."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم دەستکەوتە جێگەی شانازییە و نووسیویەتی: "ئەم سەرکەوتنە جێگەی شانازییە بۆ هەموو کورد و کوردستان، پیرۆزبایی لێدەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم."
جێگەی ئاماژەیە، نامۆ فازڵ، شەڕڤانی کوردی کێشی (Welterweight)، توانی لە یارییەکی بەهێزدا لە شاری لۆس ئەنجلۆس، بەسەر ڕکابەرە ئەمریکییەکەی "جەیک بابیان"دا سەربکەوێت و سەرکەوتنێکی مێژوویی بۆ وەرزشی کوردستان تۆمار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.