پێشبینی كراوە سبەی دووشەممە شەپۆڵێكی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاكانی عێراق بگرێتەوە، كاریگەری شەپۆڵەكە لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش دەبێت، بەڵام كەمێك لاوازتر دەبێت، شەپۆڵەكە هەتا رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی دەڵێت "شەپۆڵە خۆڵبارینەكە لە سبەینێ دووشەممەوە لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەدواوە بۆ ئێوارە دەست پێ دەكات، بەشێوەی چڕ بەشێکی زۆری پارێزگاكان عێراق دەگرێتەوە وەك ئەنباڕ، تکریت، بەغدا، کەربەلا، نەجەف، ناسڕییە، بەسڕە، دیوانییە، عەماڕە و کووت".
هەروەها دەڵێت "لە هەرێمی كوردستان کاریگەری شەپۆڵەکە بە پلەیەک لەسەر ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و باشووری پارێزگای کەرکووک دەبێت، لە هەولێر و مووسڵ و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆرانیش شەپۆڵەكە لەنێوان لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ کاریگەرییەكەی کەمتر دەبێت".
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە ئەم شەپۆڵە هەتا ڕۆژی چوارشەممە كاریگەرییەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.