ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، هۆشداری دا کە قەیرانی تەندروستی دەروونی لە ئۆکراینا بە ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت و زیاتر لە چوار ساڵ دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە دۆخی ده‌روونی ملیۆنان كه‌س خراپتر بووه و كاریگه‌ری جه‌نگ و کاردانەوە ده‌روونییه‌كان دەتوانێت بۆ چەندین نەوە درێژه‌ی بێت.
ڕێكخراوی ته‌ندروستیی ده‌روونی رایگه‌یاندووه: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فشاره ده‌روونییه‌كانی هاووڵاتییانی ئۆكراینا به‌هۆی جه‌نگی چوار ساڵه له‌گه‌ل رووسیا له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكوومه‌تی كیێڤ بووه و ته‌واوی هه‌وڵه ته‌ندروستییه‌كانی له‌و پیناوه‌دا خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
ته‌ندروستیی جیهانی ده‌شڵێت: چه‌ندین پزیشكی ده‌روونی له وڵاتانی جیهان هاتووه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ده‌روونی ملیۆنان هاووڵاتیی ئۆكراینی .
لای خۆیه‌وه، جارنۆ هەبێشت نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ئۆکراینا، رایگه‌یاندووه، به گوێره‌ی ئاماره سه‌لمێنراوه‌كان لە مانگی ئازاری 2022وه تا ئێستا 10 ملیۆن هاووڵاتیی ئۆكراینی تووشی ده‌روونی بوونه و پێویستیان بە پاڵپشتی تەندروستی دەروونی هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.