هاتوچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەوە جووتسایدی 40 مەتری دەخرێتە ژێر چاودێریی کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی، لە شەقامەکەدا خێرایی ڕێگەپێدراو 60 کیلۆمەتر و لە نزیک پردەکە 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دیاریکراوە.
ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لەسەر ڕێگەی جووتسایدی 40 مەتریی سۆران دەکەونە کار.
هاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، خێرایی ڕێگەپێدراو لەو شەقامەدا 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە نزیک پردەکە خێرایی بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەم دەبێتەوە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و خێراییە دیاریکراوەکان بن، تاوەکو سەلامەتیی هەموو لایەک پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.