Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 23:23

نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى دەستبەکاربوون لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات کردەوە.

له‌ ديداره‌كه‌دا، ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە کە ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆيه‌وه‌  نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی تری ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیکان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.