Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:18

لە نزیک دەربەندی ڕانیە بەهۆی هەورەبروسکەوە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

کوردستان TV
100%

لە نزیک دەربەندی ڕانیە، بەهۆی هەورەبروسکەوە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا، لە ڕووداوەکەدا ئەندامێکی دیکەی هەمان خێزان بریندار بووە و بۆ چارەسەری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئایار، خێزانێکی دانیشتووی شارۆچکەی حاجیاوا بە مەبەستی گەشت و سەیران چوونەتە گوندی سەرسیانی دەڤەری ڕاپەڕین، لە نزیک دەربەندی ڕانیە بروسکە لێی داون.

بەپێی زانیارییەکانی خدر رەزگەیی، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە ڕانیە، بەهۆی ڕووداوەکەوە باوکەکە بە ناوی (محەمەد خدر) تەمەن 38 ساڵ و کوڕێکی بە ناوی (ئارێز محەمەد) تەمەن 11 ساڵ، دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەو ڕووداوەدا، ئەندامێکی دیکەی خێزانەکە بریندار بووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.