سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی كوڕه‌كه‌یه‌وه.
ده‌قی پەیامه هاوخەمییه‌كه‌ی سەرۆک بارزانی بۆ مامۆستا مومتاز حەیدەری:-
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز مامۆستا مومتاز حەیدەری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (کاروان)ـی کوڕتانم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە و کەسوکارتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
15ی ئایاری 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.