نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مومتاز حه‌یده‌ری نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی دیاری كوردستان كرد به‌هۆی كۆچی دوایی كوڕه‌كه‌یه‌وه.
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ مامۆستا مومتاز حه‌یده‌ری:-
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به مامۆستا مومتاز حه‌يده‌رى، نووسه‌ر و ڕۆژنامەنووسی ديارى كوردستان ده‌كه‌م بۆ كۆچى ناواده‌ى کاکه (کاروان)ی كوڕیان كه به‌داخه‌وه له ڕووداوێكى دڵته‌زێندا گيانى له‌ده‌ست دا.
هاوخه‌م و هاوسۆزيانم، له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌يان ببه‌خشێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2026/5/15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.