سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان كرد به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 64 ساڵ به‌سه‌ر یادی دامه‌زراندنیانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاند: مامۆستایانی کوردستان هەمیشە سەلماندوویانە کە تەنیا فێرکار نین، بەڵکو په‌روه‌رده‌كارى خه‌مخۆر و پێشەنگی پاراستنی ناسنامە و زمان و بەها بەرزەکانی گەلەکەمانن.
سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی له مێژووی خۆیدا هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی مامۆستایان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان.
ده‌قی په‌یامه پیرۆزباییه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
بە بۆنەی شەست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان و تەواوی مامۆستایانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم. هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم لە جێبەجێکردنی پەیامە پیرۆزەکەیاندا.
لەم یادەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆره‌وه لە ڕۆڵی مێژوویی و نیشتمانیی مامۆستایان دەڕوانم. مامۆستایانی کوردستان هەمیشە سەلماندوویانە کە تەنیا فێرکار نین، بەڵکوو په‌روه‌رده‌كارى خه‌مخۆر و پێشەنگی پاراستنی ناسنامە، زمان و بەها بەرزەکانی گەلەکەمانن. لە سەردەمی شۆڕش و خەباتدا سەنگەری هۆشیاری بوون و لە ڕۆژگارە سەختەکانی دوای ئازادییشدا، بە دڵسۆزی و خۆڕاگری، نەیانهێشت پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بوەستێت.
مامۆستایان کۆڵەکەی سەرەکیی هەر گۆڕانکاری و پێشکەوتنێکی کۆمەڵگەن. بره‌ودان به تواناكانى مامۆستایان، وەبەرهێنانی ڕاستەقینەیە لە داهاتووی نەوەکانماندا. بۆیە جارێکی تر جەخت لە هه‌موو پشتگیریيه‌كم بۆ داوا ڕەواکانیان و دابینکردنی ژیان و گوزەرانێکی شایستە بۆ مامۆستايان دەکەمەوە کە لەگەڵ ئه‌رك و پێگە و ماندووبوونیاندا بگونجێت.
دەستخۆشی لە یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم کە لە مێژووی خۆیدا هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی مامۆستایان و داکۆکیکردن لە مافەکانیان. سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەو مامۆستایانەی تەمەنی خۆیان لەپێناو پەروەردە و ئازادیی کوردستاندا بەخشی.
ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە هەمووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.