سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه كه دانوستانی راسته‌وخۆی رۆژی پێنجشه‌ممه له نێوان لوبنان و ئیسرائیل كه له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چوو كه‌شێكی ئه‌رێنی هه‌بووه و له‌یه‌كتر گه‌یشتن دروست بووه له نێوانیاندا.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندوه: به درێژاریی رۆژی پێنجشه‌ممه گفتوگۆی به‌رهه‌مدار له نێوان به‌رپرسانی باڵای لوبنان و ئیسرائیل له واشنتۆن به‌ڕێوه‌چووه.
ده‌شڵێت گفتوگۆكان درێژه‌یان ده‌بێت له ڕۆژی هه‌ینیشدا به‌هیواین بگه‌ن به ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نزیكترین كاتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.