Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:12

مەسرور بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجام دا و پیرۆزبایی لێ كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست بە بۆنەی بە دەستهێنانی متمانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

مەسرور بارزانی هیوای خواست کە ئەم هەنگاوە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە سەقامگیری و ئاشتی لە عێراقدا، هەروەها ببێتە مایەی چارەسەربوونی گشت کێشەکانی وڵات، جێبەجێکردنی دەستوور و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ

ئەم پیرۆزباییەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە کابینەی حکومەتی عەلی فالح زەیدی بەخشی تاوەکو وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵات دەستبەکار بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.