Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لەبارەی سزادانی عەجاج تكریتی جەلادەكەی نوگرەسەلمان

کوردستان TV
100%

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەپامێك لەبارەی بڕیاری سزادانی عەجاج تكریتی بڵاو دەكاتەوە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لەلایەن دادگای ڕەسافە لە شاری بەغدا دەركرا و تێیدا سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو جەلادەی نوگرەسەلمان سەپێنرا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا رایگەیاند "سزادانی عەجاج تكرتی دوای ئەم هەموو ساڵە، پەیامێكی ڕوونە ئەویش ئەوەیە كە تاوانەكانی جینۆساید و دژی مرۆڤایەتی دەرهەق بە گەلی كوردستان، هەرگیز كۆن نابن.

دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبارەی سزادانی تاوانبار عەجاج تكریتی:-

پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەلادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م. ئەم بڕیارە سەرکەوتن و جێبه‌جێبوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه‌. دەستخۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەتحاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ هاوكار بوون له‌ گه‌ياندنى تاوانبار به‌ سزاى ياسايى.

سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤايه‌تى، ده‌رهه‌ق به‌ گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی تر سەلمێنرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیيیەک بەهێزترە.

هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه‌ جه‌خت ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مه‌عنه‌ويى قوربانييانى ئه‌نفال بكاته‌وه‌ كه‌ دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به‌ جينۆسايد ناساندوويه‌تى.

یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گيانيان شاد و ئاسووده‌ بێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/5/14

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.