Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 04:41

سزای لە سێدارەدان بۆ عەجاج دەرچوو

کوردستان TV
100%

جەلادەکەی نوگرەسەلمان سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای ڕەسافە لە شاری بەغدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی کەیسی "عەجاج" دەرکرد، کە بە یەکێک لە دڕندەترین جەلادەکانی زیندانی "نوگرەسەلمان" دەناسرێت لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێریان لە بەغدا لە نێو دادگاکەوە، ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ تۆمەتبار (عەجاج) دەرکرد، ئەمەش دوای ساغبوونەوەی تاوانەکانی لە ئەشکەنجەدان و کوشتنی زیندانیانی کورد لە زیندانی نوگرەسەلمان لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفالدا.

ئەم بڕیارە دوای چاوەڕوانییەکی زۆری کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال دێت، کە ساڵانێکی زۆرە چاوەڕێی دادپەروەری و سزادانی تاوانبارانی ئەو سەردەمە دەکەن.

 

کوردستان عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.