Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 11:35

ئێران هەڕەشە دەكاتەوە: وەڵامی یەكلاكەرەوەمان بۆ هەر دەستدرێژییەكی دوژمن دەبێت

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران هەڕەشەی توندی لە ئەمریكا و ئیسرائیل كرد و رایگەیاند، بۆ هەر دەستدرێژییەكی دوژمن بۆ سەر وڵاتەكەیان، وەڵامی بەهێز و بەپەلەیان دەبێت.

عەمید رەزا تەڵایی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: هەر دەستدرێژییەکی نوێ لەلایەن دوژمنەوە، دەستبەجێ وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و تۆکمەی دەبێت.

راشیگەیاند: دوژمن دەبێت لە بەرەکانی شەڕ و لە دیپلۆماسیدا ملکەچی مافەکانی گەلەکەمان بێت، ئەگەر ملکەچی داواکاری گەلەکەمان نەبێت ئەوا پێویستە چاوەڕێی دووبارە شکستەکانی بکاتەوە.

عەمید رەزا تەڵایی گوتیشی: سەرجەم هێزە چەکدارەکانی ئێران بەتەواوەتی ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژییەکی دوژمن.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا زیاتر پەرەی سەندووە، دوای ئەوەی میدیا جیهانییەكان باسیان لەوە كرد كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بیر لە دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی دژی ئێران دەکاتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.