Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:07

دۆناڵد ترەمپ: لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندی راستەوخۆداین

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە ئاشكرای كرد كە لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لە پەیوەندی راستەوخۆدان بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ و ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێستا لە پەیوەندی راستەوخۆداین لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، بۆ رێككەوتن لەگەڵیان هیچ پەلەیەكمان نییە.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەشی دا "بەهەموو شێوەیەك رێگە لە ئێران گیراوە پڕۆگرامە ئەتۆمییەكانی پەرە پێ بدات".

هەروەها پێشبینی كرد ئابووری ئێران لەژێر ئەو فشارەی کە لە ئەنجامی گەمارۆ ئاوییەكان دروست بووە، بەتەواوەتی داڕمێت.

ترەمپ لە كۆتاییدا دووپاتی كردەوە كە بەبێ هیچ پەلەیەك ملاملانێكان لەگەڵ ئێران كۆتایی پێ دەهێنن و لە كۆتاییشدا ئەمریكا سەركەوتوو دەبێت.

ترەمپ دوێنێ دووشەممە وەڵامی ئەم دواییەی ئێرانی بۆ دوایین پێشنیاری ئەمریكا، بە گەمژانە و قبووڵنەكراوە وەسف كرد

دۆناڵد ترەمپ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاندبوو: وەڵامەكەی ئێران بۆ پێشنیارەكەی ئێمە قبووڵنەكراو و گەمژانە بوو.

سەرۆكی ئەمریكا هەروەها بڕیار و پلانی وڵاتەكەی بۆ سەپاندنی گەماڕۆی دەریایی بەسەر ئێران بە بلیمەت و نایاب دانا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.