Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:24

ترەمپ وڵامەكەی ئێران بە گەمژانە و قبووڵنەكراو وەسف دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی ئەمریكا سەبارەت بە وەڵامەكەی ئەم دواییەی ئێران بۆ دوایین پێشنیاری ئەمریكا رایگەیاند، گەمژانە و قبووڵنەكراوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشكی سپی رایگەیاند: وەڵامەكەی ئێران بۆ پێشنیارەكەی ئێمە قبووڵنەكراو و گەمژانە بوو.

هۆشداریشی دا كە ئەگەر ئێران دەستی بە چەكی ئەتۆمی بگات، ئەوا ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وێران دەكات.

سەرۆكی ئەمریكا نەشی شاردەوە كە ئێستا جەنەڕاڵەكان چاوەڕێی دیداری ئەو دەكەن بۆ ئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئێران بدرێت.

ترەمپ گوتیشی كە سەركەوتنی سەربازی گەورەیان لە ئێران بەدەستهێناوە و لە داهاتووشدا سەركەوتنی زیاتریش بەدەست دەهێنن، بەڵام لە هەمانكاتدا پەلەیان نییە لە بڕیارداندا.

هەروەها بڕیار و پلانی وڵاتەكەی بۆ سەپاندنی گەماڕۆی دەریایی بەسەر ئێران بە بلیمەت و نایاب دانا.

لە كۆتاییدا جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هەر پاڵەپەستۆیەكدا رێگە نادەن ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی یاخود پەرە بە توانا ئەتۆمییەكانی بدات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.