Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 22:14

فه‌ره‌نسا تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی هانتای راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە، حكوومه‌تی فەرەنسا، تۆمارکردنی یەکەمین حاڵەتی گومانلێکراو بە تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتایان لەناوه‌خۆی وڵاتدا ڕاگەیاند، کە هاووڵاتییەکی فەرەنسییە و لەسەر کەشتیی گەشتیاریی (MV Hondius) بووە کە ڤایرۆسەکەی تێدا بڵاوبووەتەوە.

سێباستیان لۆکۆرنۆ سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا، ، رایگه‌یاند: "نیشانەکانی تووشبوون لەسەر یەکێک لەو پێنج کەسە دەرکەوتووە کە دوێنێ لە نزیک دوورگەکانی تێنێریف بە فڕۆکە گواستراونەتەوە بۆ فه‌ره‌نسا.

راشیگه‌یاندووه‌:لە کاتی گەڕانەوەی ئه‌و سه‌رنشینه‌دا نیشانه‌كانی تووشبوون به‌ تا و ناڕەحەتیی هەناسەدان تیایدا ده‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: سەرجەم سه‌رنشینه‌ فه‌ره‌نسییه‌ گەڕاوەکان هەر لەگەڵ گەیشتنیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "بیشا کلۆد بێرنار" لە پاریس، کە ناوەندێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشییە گوازراوە مەترسیدارەکان و لەوێ لەژێر کەرەنتینەی تەندروستیی تونددا دانراون.

لای خۆیەوە، وەزیری تەندروستی، ستیفانی ڕیست، دڵنیایی دایە هاووڵاتییان کە دۆخەکە وەک کۆڤید نییە و جەختی کردەوە کە جۆری (Andes) سەرەڕای توانای گواستنەوەی لە ڕێگەی هەواوە، بەڵام پێویستی بە بەرکەوتنی زۆر نزیک هەیە بۆ گواستنه‌وه‌.

 

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.