Erbil 31°C ھەینی 24 تەمووز 02:20

وەزارەتی كارەبا: لە سلێمانی 3746 بەشداربوو سیستەمی سۆلاریان داناوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت كە تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی 3746 بەشداربوو سیستەمی سۆلاریان داناوە.

وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە ماوەی تەنیا دوو مانگدا زیاتر لە 600 بەشداربووی کارەبا لە سلێمانی سیستمی سۆلاریان داناوە.

وەزارەتی كارەبا هەروەها دوایین ئامارەكانی بەشی وزە نوێبووەكانی کارەبای سلێمانی خستووەتەڕوو كە بەمشێوەی خوارەوەیە:-

- كۆی گشتی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر لە پارێزگای سلێمانی گەیشتووەتە زیاتر لە 91 مێگاوات كارەبا.

- تا رۆژی 8ی ئەم مانگە، 3746 بەشداربووی کارەبا، سیستەمی سۆلاریان داناوە بەمشێوەیە:-

*  ماڵان (3099) هاوبه‌ش

*  بازرگانی (525) هاوبەش

*  پیشەسازی (15) هاوبەش

*  کشتوکاڵ (100) هاوبەش

*  کەرتی گشتی (7) هاوبه‌ش

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.