بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نزیکەی 400 هەزار قوتابی تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ئەنجام دەدەن.
ڕۆژی یەکشەممە 10ـی ئایار، لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ لە ناوەندەکانی خوێندن، نزیکەی 400 هەزار قوتابی پۆلە ناکۆتاکان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، ئامادەکارییەکان بە ڕێکوپێکی ئەنجام دراون و تاقیکردنەوەکان لە کەشێکی ئارام و بێ کێشە بەڕێوە دەچن.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و 12، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر گوتی: "کۆبوونەوەیەکمان ئەنجام دا و چەندین ڕێکارمان بۆ ئامادەکاری و پێشوازی لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9 و پۆلی 12 گرتووەتەبەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.