Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 10:47

مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 9ـی ئایار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری ئیستانبوڵ ، لەگەڵ ئەلپئەرسەلان بەیرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بواری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان کرا.

هەردوولا جەختیان لە بەهێزترکردنی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و نەوت و وزە و کارەبادا کردەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.