هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکدا بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریییەکان، دەستبەسەر 17 مۆتۆرسیکڵدا گیراوە کە ببوونە هۆی بێزارکردنی هاووڵاتییان.
ڕۆژی شەممە 9ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، مەفرەزەکانیان لە دوێنێوە هەڵمەتێکیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو ماتۆرسیکڵانە دەست پێ کردووە کە یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ پێشێل دەکەن. تاوەکو ئێستاش 17 مۆتۆرسیکڵ دەستیان بەسەردا گیراوە.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت بە ئامانجی دابینکردنی هاتوچۆیەکی سەلامەت و وشیارکردنەوەی شۆفێرانی مۆتۆرسیکڵە لەم سنوورەدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.