هەولێر بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بۆ ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کەشناسی، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا لە ئاسماندا دەردەکەون، پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ 2 تا 3 پلە بەرزتر دەبنەوە. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی یەکشەممە، کەشناسی ڕایگەیاندووە کە کەشی ناوچەکە جێگیر دەبێت و ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما 1 تا 2 پلەی تریش بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرما پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە:
- هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
- سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی
- دهۆک: 29 پلەی سیلیزی
- کەرکووک (چەمچەماڵ): 30 پلەی سیلیزی
- هەڵەبجە: 29 پلەی سیلیزی
- زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
- گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی
- سۆران: 27 پلەی سیلیزی
- پیرمام: 26 پلەی سیلیزی
- حاجی ئۆمەران: 19 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.