بڕیارە سبەی یەکشەممە، 10ی ئایار، دەست بە دابەشکردنی بڕێکی تری شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 لە سایلۆکانی هەولێر و کۆیە بکرێت.
میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: بڕی 4 ملیار و 5 ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی بەسەر 154 جووتیاردا دابەش دەکرێت، کە لەو ژمارەیە 106 جووتیاریان لە سنووری هەولێر و 48 جووتیاریشیان لە سنووری کۆیەن.
سەبارەت بە کۆی گشتیی شایستەکان، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد کە کۆی شایستەی دارایی جووتیارانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵی 2025، بڕی 97 ملیار دینارە.
ڕوونیشیکردەوە کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 40 ملیار دینار دابەشکراوە و بڕی 57 ملیار دیناری تریش لای حکوومەتی فیدراڵ ماوەتەوە، کە چاوەڕوان دەکرێت لە
ئاییندەیەکی نزیکدا خەرج بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.