فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو سێ تێکشکێنەرە مووشەکییەی کە پێشتر لەلایەن ئێرانەوە هێرشیان کرابووە سەر، لە ئێستادا لە دەریای عەرەب جێگیرکراون بە مەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکی گەمارۆی دەریایی دژ بە تاران.
ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئایار، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا چەند وێنەیەکی نوێی تێکشکێنەرەکانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەم کەشتییە جەنگییانە لە ئێستادا لە ئاوەکانی دەریای عەرەب سەرقاڵی پشتیوانیکردنن لەو گەمارۆ دەریاییەی کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
ئەم هەنگاوەی واشنتن تەنها 1 رۆژ دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد، هەمان ئەو سێ تێکشکێنەرە لە کاتی تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لە ڕێگەی مووشەک، درۆن و بەلەمی جەنگیی بچووکەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
جێگیرکردنی ئەم هێزە دەریاییە لە دەریای عەرەب، نیشانەی توندترکردنی ڕێکارە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە، بە تایبەت دوای ئەو ئاڵۆزییانەی لە گەرووی هورمز لە نێوان هەردوو وڵاتدا ڕوویاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.