Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 13:01

ئاماری قوربانیانی تەقینەوەکەی چین بۆ 37 کەس بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە وڵاتی چین، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 37 کەس و گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبووەکانیش بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەکانی تەلەفزیۆنی حکومی چین (CCTV)، ئەو ڕووداوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە لە کارگەی کۆمپانیای (لیویانگ هواشینگ) بۆ دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان لە شاری لیویانگ لە پارێزگای هونان ڕوویدا، زیانی گەورەی گیانی لێکەوتووەتەوە و تا ئێستاش یەک کەس بە بێسەروشوێنی ماوەتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە ئامارەکانی پێشوودا باس لە گیانلەدەستدانی 27 کەس دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ هەینی لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانیان بۆ 37 کەس پشتڕاستکردەوە.

زۆربوونی ڕووداوە پیشەسازییەکان لە چین، بەتایبەت لە کارگەکانی دروستکردنی یارییە ئاگرینەکان، بۆ لاوازیی ڕێکارەکانی سەلامەتی و پابەندنەبوون بە ستانداردە پیشەییەکان دەگەڕێنرێتەوە کە جارێکی دیکە کارەساتی لەم شێوەیەی لێکەوتووەتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.