وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی سزای بەسەر چوار كەسایەتی و چوار كۆمپانیای عێراقیدا سەپاند بەهۆی مامەڵەكانیان لەگەڵ ئێران، یەكێك لە سزادراوەكان بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوتی عێراقە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: سەرجەم ئەو كەسایەتی و كۆمپانیا عێراقییانەی كە ئەمڕۆ سزایان بەسەردا سەپێنراوە دەستیان هەبووە لە قاچاغچێتی و بەتاڵانبردنی نەوتی عێراق بۆ بەرژەوەندی ئێران و گرووپەكان چەكدارەكان.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا ناوی هەر چوار ئەو كەسەی ئاشكرا كردووە كە سزاكەیان بەسەردا سەپێنراوە.
یەكێك لە سزاداراوەكان عەلی مەعاریج بەهادلی بریكاری وەزیری نەوتی عێراقە، ناوبراو بەوە تۆمەتباركراوە كە پۆستەكەی بەكارهێناوە بۆ ئاسانكاری قاچاغچێتی نەوت لە بەرژەوەندی ئێران و گرووپەكان بەتایبەت عەسائیبی ئەهلی حەق.
سێ كەسایەتییەكەی دیكە ئەندامی گرووپەكانی عەسائیبی ئەهلی حەق و كەتائیبی سەیدولشوهەدان كە ئەوانیش تۆمەتی قاچاقچێتی نەوت و هاوكاری دارایی گرووپەكانیان بەسەردا سەپێنراوە.
جگە لەو چوار كەسایەتییە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا هەروەها سزای بەسەر چوار كۆمپانیای عێراقی دیكە سەپاند كە هەرچواریان خاوەندارەتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ موستەفا هاشم لازم بەهادلی كە بەرپرسی ئابووری گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەقە، كۆمپانیاكانیش بریتین لە:-
- كۆمپانیای كەنداو بۆ گواستنەوەی گشتی و خزمەتگوزارییە دەریاییەكان - بەغدا.
- كۆمپانیای كەنداو تایبەت بە خزمەتگوزارییە نەوتییەكان - بەغدا
- كۆمپانیای كەنداو بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی - بەغدا
- كۆمپانیای نێودەوڵەتی عێراق بۆ هاوردە و هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان - بەغدا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.