Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 13:11

تۆمارکردنی حاڵەتێکی تای خوێنبەربوون لە کەرکووک ڕاگەیەندرا

کوردستان TV
100%

تاقیگەی ناوەندیی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق، تووشبوونی ئافرەتێکی تەمەن 43 ساڵی لە ناوچەی چیمەنی پارێزگای کەرکووک بە پەتای "تای خوێنبەربوون" پشتڕاست کردەوە.

بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی کە لە 7/5/2026 دەرچووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی وردی تاقیگەیی (RT-PCR CCHF) بۆ نموونەی خوێنی هاووڵاتییەک بە ناوی (ش خ م)، ئەنجامەکەی بە "پۆزەتیڤ" گەڕاوەتەوە. وەزارەتەکە ڕێکاری پێویستی بۆ تەندروستی کەرکووک ناردووە تاوەکو بەپەلە چارەسەری پێویست بۆ تووشبووەکە و ڕێکاری خۆپارێزی بۆ ناوچەکە بگرنەبەر.

تای خوێنبەربوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکان کە زۆربەی جار لە ڕێگەی ئاژەڵ یان گەنەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن تێیدا دەگاتە نزیکەی 40%. ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ئەم نەخۆشییە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق سەرهەڵدەداتەوە، هەر بۆیە لایەنە تەندروستییەکان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان و ئاژەڵداران کە ڕێکاری خۆپارێزی توند و سەربڕینی ئاژەڵ لە ژێر چاودێری پزیشکی جێبەجێ 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.