Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

دۆناڵد ترەمپ بۆ ئێران: یان قبووڵكردن یان دەستپێكردنەوەی شەڕ

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە ئێرانى خستە بەردەم دوو بژاردەوە، یان قبووڵکردنی ئەو پێشنیارەی کە خراوەتە بەردەستی، یان ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازیی زۆر سەختتر لەوەی پێشوو.

دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیال) نووسیبووی: ئەگەر وا دابنێین ئێران ڕازی دەبێت بەوەی لەسەری ڕێککەوتووین کە ئەمە ئەگەرێکی گەورەیە، ئەوا كۆتایی بە ئۆپڕاسیۆنەكان و شەڕ دێت.

بەڵام هۆشداریشی دا و گوتی: لە ئەگەرێکدا ئەگەر ڕازی نەبن، بۆردومانەكان دەست پێ دەکاتەوە و ئەمجارە لە ئاستێکی زۆر بەرزتر و توندتر دەبێت وەک لەوەی پێشتر هەبووە.

هەر ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتێكی دیكەدا، ئیسماعیل بەقائیی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو: پێشنیازە نوێیەكەی ئەمریکا هێشتا لەلایەن ئێرانەوە لەژێر پێداچوونەوەدایە.

راشیگەیاندبوو: ئێران لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا لە ڕێگەی پاكستانەوە، وەڵامی ئەو پێشنیارە نوێیە دەگەیەنینەوە ئەمریكا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژێك پێشتر و دوێنێ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کردبوو کە پێشکەوتنی گەورە و بەرەو ڕێککەوتنێکی تەواو و کۆتایی لەگەڵ تاران نزیك بووینەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.