Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 12:41

ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتبارانی كوشتنی هاووڵاتییەکەی گەڕەکی باداوە دەستگیر دەكات

کوردستان TV
100%

ئاسایشی هەولێر سەرجەم ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیر كرد كە چەند رۆژێك پێش ئێستا هاووڵاتییەكیان بەناوی (مەعرووف رەحمان) لە گەڕەكی باداوەی شاری هەولێر كوشتبوو.

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: لە ڕێکەوتی 3/5/2026 لە ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراینەوە کە هاووڵاتییەک بە ناوی ( مەعرووف ڕەحمان حوسێن) کوژراوە لە گەڕەکی باداوەی شاری هەولێر.

راشیگەیاند: دەستبەجێ لەلایەن تیمی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان، بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچوون کرا، لە هەمان ڕێکەوت چوار تۆمەتبارمان دەستگیر کرد، بە ناوەکانی (ر، ب، ف) و (ر، أ، س) و (أ ، ج ، ع) و ( ک، ج، ص)، بەڵام تۆمەتباری سەرەکی کە تاوانی کوشتنەکەی ئەنجامدا بوو، بەناوی (س، ن، ط) بەرە و شوێنیکی نادیار هەڵاتبوو .

هەروەها رایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتباری سەرەکی لە دەرەوەی شاری هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

ئاسایشی هەولێر جەختیشی كردەوە كە لە لێکۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.