Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 16:12

سەرۆكی حكوومەت و سەرۆكی دەوڵەتی ئیمارات پەیوەندییەكی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، گفتوگۆیان لەبارەی بەهێزترکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئیمارات و دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرد.

لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت پشتیوانی خۆی بۆ دەوڵەتی ئیمارات دووپات کردەوە و هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتی شەرمەزار کرد و هەردوولا جەختیان لە پێویستیی سەقامگیری و ئاراميی ناوچەکە کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.