Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 23:54

لە سلێمانی ژن و پیاوێک بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی دوو منداڵ دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژن و پیاوێکیان دەستگیر کرد کە بە شێوەیەکی دڕندانە ئازاری جەستەیی دوو منداڵی خۆیان دابوو کە تەمەنیان تەنها 8 و 4 ساڵانە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی ئەشکەنجەدان، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوان دەستبەجێ چوونە شوێنی ڕووداوەکە و باوکی منداڵەکان و هاوسەرەکەیان دەستگیر کرد.

تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە باوکی منداڵەکان بەناوی (ع، م، م) کە لەدایکبووی ساڵی 1992ـە، لەگەڵ ژنەکەی کە هاوکات باوەژنی منداڵەکانە بەناوی (س، س، ع) و لەدایکبووی ساڵی 2001ـە، کە هەردووکیان بە ڕەگەز عەرەبن و تۆمەتبارکراون بە لێدان و ئازارگەیاندنی جەستەیی بەو دوو منداڵە تەمەن بچووکە.

لە ئێستادا باوکی منداڵەکان بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 29 لە یاسای چاودێری نەوجەوانان ڕاگیراوە، بەڵام ژنەکە بە دەستەبەری دارایی ئازاد کراوە و لێکۆڵینەوەکان لەبارەی وردەکاریی ڕووداوەکە بەردەوامن.

سەبارەت بە بارودۆخی منداڵەکانیش، پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە کە دوای ئەوەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و چارەسەری پزیشکیی پێویستیان بۆ کراوە، ئێستا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە سپێردراون بە خانەی بێسەرپەرشتان بۆ ئەوەی لە ژینگەیەکی ئارامدا بپارێزرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.