Erbil 31°C ھەینی 26 حوزەیران 06:32

تەندروستی لوبنان: 2702 کەس کوژراون و 8311 کەسیش بریندار بوون

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی لوبنان نوێترین ئاماری قوربانیانی جەنگی ئیسرائیلی بۆ سەر وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ژمارەی کوژراوان و بریندارەکان بەهۆی بەردەوامیی هێرشەکانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە سەرەتای پەرەسەندنی هێرشەکانەوە لە ڕێکەوتی 2ی ئازارەوە تاوەکو ئێستا، 2702 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ژمارەی بریندارەکان گەیشتووەتە 8311 کەس، کە بەشێکی زۆریان بەهۆی سەختیی برینەکانیانەوە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.

ئەم ئامارە خوێناوییانە لە کاتێکدایە کە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان، بەتایبەت ناوچەکانی باشوور و گەڕەکەکان و دەوروبەری بەیروت، ڕۆژانە ڕووبەڕووی بۆردومانی چڕی ئاسمانی و هێرشی سەربازیی ئیسرائیل دەبنەوە. جەنگەکە نەک هەر زیانی گیانی گەورەی لێکەوتووەتەوە، بەڵکو بووەتە هۆی وێرانبوونی بەشێکی زۆری ژێرخانی وڵاتەکە و ئاوارەبوونی سەدان هەزار کەس، کە ئەمەش باری تەندروستی و مرۆیی لوبنانی خستووەتە لێواری کارەساتێکی گەورە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.