هەر لە بەردەوامیی دیدارەکانیدا لە بەغدا، ئێواره‌ى ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەسعەد ئەلعیدانی پارێزگاری بەسڕە، دۆخی پارێزگاکە و په‌يوه‌ندييه‌كانیی له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستاندا، تاوتوێ كرد.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، هه‌روه‌ها بيروڕايان ده‌رباره‌ى چۆنيه‌تيى سوودوەرگرتن لە ئەزموونە سەرکەوتووەکانی پارێزگاکان لە بوارە جیاوازەکاندا گۆڕييه‌وه.
پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى وڵات، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ پارێزگاری بەسڕە كۆبووەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.