Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 13:59

نێچیرڤان بارزانی و سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی عێراق دۆخى سیاسی و گشتيى وڵاتیان تاوتوێ کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووە و نێچیرڤان بارزانی سوپاسى كرد بۆ ڕۆڵى گرنگيان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا.

هەر لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوه‌ری، لەگەڵ دادوه‌ر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخى سیاسی و گشتيى وڵات تاوتوێ کران. هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ کە سەربەخۆییی دەسەڵاتی دادوەری بنەمایەکی سەرەکیيه‌ بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كانى وڵات و سه‌قامگيرى و ماف و شايسته‌ ده‌ستوورييه‌كانى هه‌مووان.

نێچیرڤان بارزانی، ڕۆڵی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەريی لە پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندییە باڵا و نیشتمانییەکانی وڵات بەرز نرخاند، هه‌روه‌ها سوپاسى كرد بۆ ڕۆڵى گرنگيان له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و دروستكردنى لێكگه‌يشتن له‌نێوان لايه‌نه‌كاندا.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی سەروەریی یاسا و کارکردن لە چوارچێوەی دەستووردا کردەوە وەک تاکە ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی کێشه‌كانى وڵات و پاراستنی ماف و شایستە یاسایییەکانی هەموو پێکهاتەکان و قەوارەی فيدراڵى و دەستووریی هەرێمی کوردستان.

به‌رده‌وامى و بره‌ودان به‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ دادوه‌رييه‌كانى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.