لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌هجی نيشتمانى کۆبوونەوە و باس له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێکهاتەکان کرا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 5ـی ئایار، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندى ياوه‌رى، لەگەڵ عەبدولحوسێن ئەلمووسەوی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى نه‌هجی نيشتمانى و ئه‌ندامانى سه‌ركردايه‌تى و په‌رله‌مانتا‌رانيان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هاوپه‌يمانيى نه‌هجى نيشتمانى خۆشحاڵيى خۆيان به‌م سه‌ردانه ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها باس له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و پێکهاتەکان کرا، وەک بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەكان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.