دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانی بۆ چوونە حەج، هاووڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دوای تەواوکردنی مامەڵەکانی و چەند ڕۆژێک بەر لە گەشتەکەی کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی سێشەممە 5ـی ئایار، كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌داخه‌وه دوێنی دووشه‌ممه، هاووڵاتی (تاژدین احمد حسن) له‌دایكبووی ساڵی 1957 كه ده‌كاته باوكی (مامۆستا مزه‌فه‌ر سورچی) كۆچی دوای كرد كه یه‌كێك بوو له‌و هاووڵاتیانه‌ی ناوی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ گه‌ڕابووه‌وه و هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واوكردبوو به‌ڵام ته‌مه‌ن ده‌رفه‌تی نه‌دا به‌ر له گه‌شتكردنی حاجیان كۆچی دوایی كرد
كاروان ستونی ڕایگەیاند، به‌ناوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه، سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بووریش به كه‌سوكاری بدات.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه هه‌ر ڕێككارێكی كارگێڕی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و خانه‌واده‌یه پارێزراو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.