پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە بەغدا، لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی كاربهڕێكهری عێراقى فيدراڵ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی سیاسیی وڵات و هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی فیدراڵى تاوتوێ کران.
جەخت لە گرنگیی بەردەوامیی پرۆسەی سیاسی لەسەر بنەمای هاوبەشیی نێوان پێکهاتەکان کرایەوە، بە شێوەیەک کە حکوومەتی داهاتوو تەواوکەری هەوڵهكان بێت بۆ پاراستنی سەقامگیری و برەودان بە لێکگەیشتنی نێوان لایەنەکان.
هەروەها هەردوولا باسیان لە کار و چالاکییەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ لە ماوەی ڕابردوودا کرد.
نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە هەوڵەکانی محهمهد شیاع سوودانی کرد و جەخت لە گرنگیی بنیاتنان لەسەر ئەو لێكگهيشتنانه کرایەوە کە لەنێوان هەولێر و بەغدادا بۆ چارهسهركردنى كێشهكان بەدی هاتوون.
تەوەرێکی دیکەی كۆبوونهوهكه، جەختکردنەوە بوو لەسەر پاراستنی ئارامی و دوورخستنەوەی عێراق لە گرژی و لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەکەدا، بە شێوەیەک کە سەروەریی وڵات و بەرژەوەندیی گشتی پارێزراو بێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.