Erbil 31°C چوارشەممە 10 حوزەیران 21:07

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی شێروان حەیدەری دەکات

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری بواری یاسا خوالێخۆشبوو شێروان حەیدەری، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو كرد.

دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی:-

بۆ ماڵباتی (شێروان حەیدەری)

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری بواری یاساناسی خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری)مان پێگەیشت، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری) کەسایەتییەکی ناسراو و لێھاتووی بواری یاسایی بوو و لەو بارەوە ڕۆڵی گرنگ و جێدەستی لە بڕیار و داڕشتنی بڕیارە یاساییەکانی پەرلەمان دیار بووە، ھەروەھا وەزیری پێشووتری داد و ئەندامی خولەکانی پێشووی پەرلەمانیش بووە.

ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ھاوپیشە و دۆست و ئازیزانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بە ھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و کۆستی دیکە بە دوور بن.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

3ی ئایاری 2026

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.