Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 13:37

ئێران دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئەمریکا پشتڕاست کردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران لە ڕێگەی نێوەندگیریی وڵاتی پاکستانەوە چووەتە نێو گەڕێکی نوێی دانوستاندنەکان لەگەڵ ئەمریکا.

ڕۆژی هەینی 1ـی ئایار، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا هەرێمییەکانی، دەستپێکردنی خولێکی نوێی دانوستاندنەکانی پشتڕاست کردەوە.

عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوە کرد، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون لە دیپلۆماسی، بەڵام بەو مەرجەی ئەمریکا دەستبەرداری داواکارییە زۆرەکانی و زمانی هەڕەشە و کردەوە وروژێنەرەکانی ببێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران دەستخۆشی لەو هەوڵانەش کرد کە ڕێگری لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی هەر دەستدرێژییەکی سەربازی نوێ دەکەن.

ئاژانسی (ئێرنا)ـی فەرمیی ئێران بڵاوی کردەوە، ئێران شەوی ڕابردوو نوێترین پێشنیازەکانی خۆی بۆ دانوستاندن ڕادەستی پاکستان کردووە، بۆ ئەوەی وەک نێوەندگیر بیگەیەنێتە ئەمریکا
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.