بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی پۆلیسی شارەزوور تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشتووە.
ڕۆژی چوارشەممە 29ـی نیسان، بەڕیوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: "دوای ئەوەی لە ڕووداوێکدا لە شارۆچکەی شارەزوور تۆمەتبارێک بە چەقۆ برایەکی خۆی کوشت، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای ئەوەی تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکارییان بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدا، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای فشار و ناچارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، تۆمەتبارەکە بە ناوی (ئـ. ئـ. ع) کە لەدایکبووی ساڵی 2006ـە، خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کرد.
پۆلیس دەڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.