Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 15:57

عەباس عێراقچی: لەگەڵ دۆستە ڕووسەکانمان ڕاوێژ دەکەین

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری سانتپترزبۆرگی ڕووسیا و ڕایگەیاند کە گفتوگۆی بەردەوام و دووقۆڵییان لەگەڵ ڕووسیادا هەبووە. 

ڕۆژی دووشەممە 27ـی نیسان، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە سەرەتای گەیشتنیدا بە شاری سانتپترزبۆرگی وڵاتی ڕووسیا ڕایگەیاند: "ئێمە هەمیشە ڕاوێژی نزیک و گفتوگۆی بەردەوام و دووقۆڵیمان لەگەڵ ڕووسیادا هەبووە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، ماوەیەک بەهۆی جەنگەوە دابڕان لە دیدارەکانیاندا دروست بووە  و گوتی: "ئەم دەرفەتە ڕەخسا تا سەبارەت بە پێشهاتەکانی پەیوەست بە جەنگ لەم ماوەیەدا و دۆخی ئێستا، لەگەڵ دۆستە ڕووسەکانماندا ڕاوێژ بکەین و پێداچوونەوە بە دوایین بارودۆخدا بکەین. سروشتیشە کە دەبێت هەماهەنگیی پێویست ئەنجام بدرێت".

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە 26ـی نیسان، دوای سەردانەکەی بۆ مەسقەت و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عومان، بۆ دووەمجار لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەردانی ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستانی کردەوە و پێش سەفەرەکەی بۆ ڕووسیا، لەگەڵ بەرپرسانی پاکستان کۆبووەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.