Erbil 31°C پێنجشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:29

وەزیری دەرەوەی عومان: دەبێت ئازادیی هاتوچۆی دەریایی پارێزراو بێت

کوردستان TV
100%

بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان ڕایگەیاند، پێویستە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەکی بەردەوامەوە ئازادیی هاتوچۆی دەریایی دەستەبەر بکرێت. ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی عومان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز دێت.

وەزیری دەرەوەی عومان لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد: بۆ دەستەبەرکردنی ئازادییەکی بەردەوامی هاتوچۆی دەریایی، پێویستیمان بەدیپلۆماسییەکی چڕ و چارەسەری پراکتیکی هەیە.

ئەلبوسەیدی جەختی لەوەش کردەوە، کە هەردوو وڵات وەک دەوڵەتانی کەناراو، بەرپرسیارێتییان بەرانبەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە. هاوکات تیشکی خستە سەر پێویستیی هەوڵەکان بۆ ئازادکردنی ئەو دەریاوانانەی کە دەستبەسەر کراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.