Erbil 31°C شەممە 15 ئاب 21:28

پزیشکیان مەرجەکانی تاران بۆ چارەسەری ناکۆکییەکان ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، لەگەڵ شەھباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەیشتن بە دیدگایەکی هاوبەش و ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاو، مەرجی سەرەکین بۆ هەر پێشکەوتنێک لە گفتوگۆکاندا.

پزیشکیان ئاماژەی بەوە کردووە کە فشار و گەمارۆکانی ئەمریکا متمانەی نێوان لایەنەکان ناهێڵێت و ناتوانرێت هاوتەریب لەگەڵ زیادکردنی فشارەکان باس لە گفتوگۆ بکرێت. سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کردەوە کە "ڕاگرتنی هەنگاوە دوژمنکارییەکان و پێدانی گەرەنتی بۆ دووبارە نەبوونەوەیان" مەرجی بنەڕەتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، هاوکات زیادکردنی بوونی سەربازی لە ناوچەکەدا تەنیا دەبێتە هۆی ئاڵۆزترکردنی بارودۆخەکە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.